دهنگ نێت
کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان رایدهگهینن كه دەسەڵات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات كه له ژێر ئهشكهنجهدا تۆمار كراوه.
كهسوكارى زیندانیكراوهكانى بادینان له راگهیهنراوێكدا ئاشكرایان كردوه: "كه دەسەڵات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن و دەستەلات سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بویە رێچارە ئازادکرنی زیندانیان و ئاشتەوایی یە نەک ترس و تەحەدا لەگەل کەسانی مەدەنی و مافخواز.
لهراگهینراوهكهدا داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، کونسوڵ، باڵوێزخانەی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ھەمو لایەک دهكهن چاودێری پرۆسەکە بکەن و ھاوکاربن.
ئاماژهیان بهوهشكردوه: "تکا دەکەین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێ و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەمو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان بە ماددەی ١ی ژمارە ٢١ سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە (١١) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چونکە ئەوان کەسانی مەدەنی رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (٣٢) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان