ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: رێنماییه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌شتوه له لایه‌ن وڵاتى سعودیه‌وه و عومره ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه وڵاتى سعودیه ئاراسته‌ى كردوه بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى عومره له چاو ساڵانى پێشتر جیاوازه، به جۆرێك ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌چنه عه‌مره 3 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، وه هیچ جۆره زیاره‌تێكى مه‌یدانى نابێت، وه عومره كار بۆى نیه له 1 عومره زیاتر بكات، له‌گه‌ڵ چه‌ند رێنماییه‌كى دیكه.
ئیدریس ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "فه‌ریزه‌ى عه‌مره ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه و كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به عه‌مره ده‌توانن له 9ى ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 18ى مانگ ته‌نده‌رین وه‌ربگرن و داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت.
وتیشى: به‌راورد به پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا رێنماییه‌كان زۆر قورسن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان