ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردوه‌ته‌وه: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه و فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت.
باسى له‌وه‌شكردوه: ئه‌م پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندی ته‌واوی به‌رێوبه‌رانه به فه‌رمانی وه‌زاره‌ته‌وه و له داهاتوودا رونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه رو.
له ماوه‌ى پێشودا چه‌ند جارێك دادگاى قۆره‌تو فه‌رمانى راگرتنى بۆ به‌رێوبه‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان و به‌رێوبه‌رى گورگى گه‌رمیان ده‌ركردوه و دواترینشیان فه‌رمانى گرتنى بۆ به‌رێوبه‌رى گومرگى هه‌رێم و وته‌بێژى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ده‌ركرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان