
دەنگ نێت
٢٤ راپۆرتی رۆژنامەوانی کە وردەکاریی ژیان و کۆژانی کاکەییەکان دەردەخات لە ماوەی چەند مانگێکی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا، لەلایەن دەزگای 'کەرکوکناو' لە دوتوێی کتێبێک دا بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێک دا لە گوندی رزگاریی سەر بە قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک، دەزگای 'کەرکوکناو' بە پاڵپشتی 'ھاوپەیمانی لەپێناو یەکسانی و پەرەپێدانی گشتگیر CREID' کتێبی 'کاکەییەکان لە زەمەنی کۆرۆنا'دای بڵاوکردەوە.
کتێبەکە کۆکراوەی ٢٤ راپۆرتی رۆژنامەوانییە و بە ھەردو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی چاپکراون، کە تیایدا لەسەر ژمارەیەک چیرۆک و کۆژانی پێکھاتەی کاکەییەکان لە قەزای داقوق وەستاوە لە ماوەی ٥ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ کە پەتای کۆرۆنا بڵاوبویەوە.
سەلام عومەر، سەرنوسەری کەرکوکناو، لە مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد: کۆکردنەوەی راپۆرتەکان لە کتێبێک دا، زیاد لە سود و ئامانجێکی دەبێت، لەوانە: ئەرشیڤکردنی رەوشی ژیانی کاکەییەکان لەو ماوەیەی کۆرۆنا دا، ھەروەھا خستنەڕوی ئەو کێشە و کۆژانانەی کە ھەیانە بەتایبەت بۆ لایەنی دەسەڵاتدار.
کاکەییەکان کە پێکھاتەیەکی ئاینی ناسراوی کوردستانن، ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەیانەوە لەبەردەست نیە. بە زۆریش لەو ناوچانە بڵاوبونەتەوە کە بە جێناکۆک ناودەبرێن.
کەرکوکناو، دەزگایەکی رۆژنامەوانیی سەربەخۆیە، لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە، گرنگی بەو پرسانە دەدات کە پەیوەستن بە 'ناوچە جێناکۆک'ـەکانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان