ده‌نگ نێت
له قه‌زاى كه‌لار گه‌نجێك به چه‌قۆ كارمه‌ندێكى ئاسایش و چه‌ند گه‌نجێكى تر بریندار ده‌كات، به‌رپرسێكى ئاسایشیش رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌نجه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ماده‌ى كحول دا بوه.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیان، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: شه‌وى رابردو له‌ناو بازاڕى شاری كه‌لار، گه‌نجێك كه له ژێر كاریگه‌ری ماده‌ى كحول دا بوه، په‌لامارى چه‌ند گه‌نجێكى داوه و به چه‌قۆ دو گه‌نجی بریندار كردوه.
رونیشیكرده‌وه: مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایش كه له‌ناو بازاڕ بون بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه گه‌شتونه‌ته شوێنى روداوه‌كه، له‌وێ له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌وه په‌لامار دراون و كارمه‌ندێك به چه‌قۆ بریندار بوه.
وتیشی: هێرشكه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و به فه‌رمانى دادوه‌ر راگیراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان