ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ دادگاى قۆره‌تو چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
حسێن ئه‌حمه‌د، له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: به زاره‌كى داواكاریه‌كه‌م ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كردوه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به فه‌رمی پێیان ده‌گه‌یه‌نم، تیایدا داواى ئه‌وه ده‌كه‌م كه كێشه‌ى لێكتێنه‌گه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ دادگاى قۆره‌تو چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان، پاش نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له راگرتنى خۆی و به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان هات به فه‌رمانى دادگاى قۆره‌تو له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه تیایدا تۆمه‌تبار كرابون به رێگه‌دان به هاتنى بار به بێ رێكارى یاسایی له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه.
دواى ئازادكردنی، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه كه به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه ئه‌مڕۆ دوا رۆژى ده‌وامى ده‌بێت و ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوه، به‌ڵام حسێن ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هێشتا ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نه‌بوه و سه‌ردانى وه‌زاره‌ت ده‌كات و داواى دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنیان لێده‌كات له‌گه‌ڵ دادگاى قۆره‌تو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان