دەنگ نێت
دو کەس بە تۆمەتی فڕێدانی نارنجۆک بۆ ماڵێک، پاش روبەروبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لە نزیک گوندی کوڵەجۆی سەر بە کفری، دەستگیر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دەنگ نێتی وت: شەوی رابردو نارنجۆکێک فڕێدراوەتە ماڵێکی قەزای کفری، پاش ئەو روداوە ھێزەکانی ئاسایش شوێن دو کەس کەوتون کە گومان دەکرێت ئەنجامدەری روداوەکە بن.
رونیشیکردەوە: دو کەسەکە ھەڵھاتون و بەرەو گوندەکانی سەر بە قەزاکە رۆشتون، لە نزیک گوندی کوڵەجۆ بەیەکدادان لەنێوان ھێزەکەی ئاسایش و دو چەکدارەکە دروست بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پاش نزیکەی دو کاتژمێر روبەڕوبونەوە، سەرەنجام توانراوە دو کەسەکە دەستگیر بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا دو کەسەکە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان