ده‌نگ نێت
لە گەرمیان 22 فێرگەی وەرزشی هەیە، بەڵام هیچیان مۆڵەتیان نییە و به‌رێوبه‌رى وه‌رزشى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كه‌ین بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه یان داخستنى فێرگه‌كان.
تەڵعەت سەعدوڵا، به‌رێوبه‌رى وه‌رزش و لاوانى گه‌رمیان، بەڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: دەبێت لیژنەیه‌ک دروست بكرێت کە بە پێی یاسا‌و ڕێنماییەکان بڕیار بدات، پێویسته فێرگەکان ڕێکبخرێنەوە و هەر فێرگەیەک بهدهربو له رێنماییه‌كان ئەوا بەدڵنیایەوە دادەخرێت.
دوای ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه گێچه‌ڵ به به‌شێك له‌و مناڵانه كراوه كه له فێرگهكانن، وەزیری ڕۆشنبیری بڕیاری دا بەداخستی سەرجەم ئەو فێرگە وەرزشیانەى کە مۆڵەتیان نییە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ فێرگه‌یه‌ك له سنورى گه‌رمیان دانه‌خراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان