ده‌نگ نێت
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بینای مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى دروستكراوه، به‌ڵام له ئێستادا كار لە دروستکردنی چەند بینایەکی دیكه دەکرێت ھەر لە سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریی و وێنانەى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتون، له ئێستادا به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و زه‌ویه‌ى كشتوكاڵیهى كه بینای مه‌ڵبه‌ندی گەرمیانی یەکێتی تێدایە، كراوه‌ته بیناى دیكه‌ى تایبه‌ت به مه‌ڵبه‌نده‌كه.
بینا دروستکراوەکان پێکھاتون لە ھۆڵ و ژوری بە کۆنکرێت دروستکراو و لە نزیک بینای سەرەکی مەڵبەندەکەن و ھەر لە ناو چوارچێوەی زەویی تەلبەندکراوی مەڵبەندەکە دایە.
به پێی یاسا به‌ركاره‌كان دروستكردنى بینا له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى رێگه پێنه‌دراوه و له ئێستاشدا یه‌كه ئیدارییه‌كان رێگه به هاوڵاتیان ناده‌ن بینا له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى دروستبكه‌ن، کەچی ھەردو مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی و لقی گەرمیانی پارتی کە بە نزیک یەکەوەن، لە ناو زەوی کشتوکاڵی دروستکراون، بەبێ ئەوەی ھیچ لێپێچینەوەیەکیان لەگەڵدا بکرێت.
رادیۆی دەنگ بۆ وه‌رگرتنى زانیاری له‌باره‌ى دروستكردنى ئه‌و بینایانهوه په‌یوه‌ندى به ئەکرەم ساڵح، وتەبێژى مەڵبه‌ندی گه‌رمیانى یەکێتیەوه كرد، به‌ڵام ئامادە نەبو لەوبارەیەوە لێدوان بدات.
بینای مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی دەکەوێتە سەر رێگای نێوان کەلار - ناحیەی رزگاریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان