ده‌نگ نێت
تا ئێستا بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌و بازگانه دانه‌نراوه كه هاوڵاتیان و گه‌شتیارانى خوارى عێراق لێیه‌وه دێنه گه‌رمیانه‌وه، به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵیت: ئێمه ده‌توانین له دو بازگه بنكه‌ى پشكنین دابنێین.
هه‌فته‌ى پێش‌و ژورى ئۆپراسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد وه‌ك رێكارى رێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بازگه‌كانى سنورى گه‌رمیانى به‌روى ئه‌و هاوڵاتیانه‌دا داخست كه له خواروى عێراقه‌وه دێنه‌وه سنورى گه‌رمیان، بریاریشدرا كه بنكه‌ى ته‌ندروستى له بازگه‌كان دابنرێت، كه سبه‌ى یه‌كشه‌مه سێ رۆژه‌كه كۆتاى پێدێت و بازگه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ى دانانى بنكه‌ى پشكنینه‌وه د.سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: كه ئه‌وان ده‌توانن له‌دو بازگه بنكه‌ى پشكنین دا بنێن كه خۆى شه‌ش بازگه‌یه.
وتیشى: ئاماده‌كارییان كردوه، به‌ڵام بنكه‌یان دانه‌ناوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان