ده‌نگ نێت
لەسه‌ر سكاڵاى وه‌به‌رهێنه‌رى عه‌لوه‌ى نوێی كه‌لار سێ په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له داداگاى به‌رایی كه‌لار ئاماده‌بون و دانشتنهكهى دادگا دواخرا بۆ مانگى سێ.
له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رى پرۆژه‌ى عه‌لوه‌ى نوێی كه‌لاره‌وه سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له پارله‌مانتارانى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان (شیرین ئه‌مین، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و رزگار محه‌مه‌د) تۆماركراوه به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و پهرلهمانتارنه ناوى وهبهرهێنهرهكهیان زراندوه.
شیرین ئەمین، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه بە رادیۆی دەنگی وت: "سکاڵاکە لەسەر ئەوە بوە گوایە ئێمە ناوی ئەو وەبەرهێنەرهمان زراندوه، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو وەبەرهێنە خۆی سکاڵای لەسەر بوە".
ئاماژەى بەوەشکرد: پرۆژەکە لەڕوی یاساییەوە، نایاسایی بوە و دەستەی وەبەرهێنانیش بریاری نەداوە کە پرۆژەکە دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەم لێرە به‌پێی یەکە ئیداریەکان و دەستێوەردانی چەند به‌رپرسێك پرۆژەکەی کردۆتە "امری واقع".
شیرین ئه‌مین، وتیشی: بەپێی بریاری دادگا دانشتنه‌كه دواخراوە بۆ ٢٠٢١/٣/٣.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان