
ده‌نگ نێت
ئه‌مرۆ له شارى سلێمانى كۆنفرانسى بوژانه‌وه‌ى كفرى به‌رێوه‌چو، به‌ڵام به‌شێكى به‌رپرسانى گه‌رمیان و به تایبه‌تى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و قائیمقامى كفرى به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه نه‌بون.
سیروان سه‌رتیپ، یه‌كێك له رێكخه‌رانى كۆنفرانسه‌كه به رادیۆى ده‌نگى وت: كه ته‌نها چه‌ند به‌رێوبه‌رێكى كفرى و گه‌رمیان به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه‌یان كردوه و نه سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و نه قائیمقامى ئێستاى كفرى و نه سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه‌یان نه‌كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: قائیمقامى كفرى پێی راگه‌یاندوین كه سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان پێی وتون به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه نه‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌وان به هه‌موشێوه‌یه‌ك پشتگیرى كۆنفراسه‌كه‌یان كردوه و هاوكاریان بون نه‌ك رێگر.
وتیشى: تێبینیان له‌سه‌ر شوێنى كۆنفرانسه‌كه هه‌بوه و پێیان راگه‌یاندون كه ئه‌و كۆنفرانسه پێویسته له كفرى بكرێت و ئه‌وانه‌ى به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن پێویسته له نزیكه‌وه كفرى ببینن و ئاگادارى گرفته‌كانى بن.
له‌باره‌ى رێگرى له به‌شداریكردنى به‌رپرسانى كفرى و گه‌رمیان له كۆنفرانسه‌كه، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان وتى: رێگریان له به‌شدارى كه‌س نه‌كردوه.
کۆنفرانسی بوژاندنەوەی کفری، لە شاری سلێمانی ئەنجام درا، کە ئەمەش مایەی تێبینی بو بەلای بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە.
لەبارەی ھۆکاری ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە لە سلێمانی، سیروان سەرتیپ ئاماژەی بەوەکرد: بۆیە لە سلێمانی ئەنجامیان داوە، بۆ ئەوەی بەرپرسانی باڵا بەشداریی تێدا بکەن، بەوپێیەی کێشەکانی قەزاکە لەوە دەرچوە کە بەرپرسانی ناوچەکە بتوانن چارەسەری بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان