ده‌نگ نێت
هاوڕێیه‌كى یه‌كێك له شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كفری ئاشكراى ده‌كات كه دواى هه‌ڵواسینی وێنه‌ى دو شه‌هیده‌كه له‌ناو شاری كفری، قایمقامى شاره‌كه "هه‌ڕه‌شه" و "فشاری" كردوه و وێنه‌كان لابراون.
هیوا ره‌شید، هاوڕێی (ئاكۆ سه‌لمان) شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانى كفری، به رادیۆی ده‌نگى وت: پاش ئه‌وه‌ى وێنه‌ى هه‌ردو شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كفریان له‌ناو شاره‌كه‌دا هه‌ڵواسیوه، قایمقامى كفری په‌یوه‌ندی به خۆی و كه‌سوكارى یه‌كێك له شه‌هیده‌كانه‌وه كردوه و داوای كردوه ده‌ستبه‌جێ وێنه‌كان لابده‌ن.
وتیشی: قایمقام پێی وتین ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ لای نه‌به‌ن، ئه‌وا خۆمان وێنه‌كان لاده‌به‌ین و ئیجرائاتیشتان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.
هیوا ره‌شید، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له‌دانانى وێنه‌كاندا پرسیان به شاره‌وانى كفری كردوه و لارییان نه‌بوه.
وتیشی: دواى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى قایمقام وێنه‌كان لابراون.
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان و تۆمه‌تباركردنیان له‌مباره‌یه‌وه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سیروان شكور، قایمقامى كفری به‌وه‌كاله‌ته‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نه‌دایه‌وه.
ئێواره‌ى (7/12/2020) له قه‌زاى كفری خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و له نزیك كۆمیته‌ى راپه‌ڕینی سه‌ر به یه‌كێتى گه‌نجێك به‌ناوى (ئاكۆ سه‌لمان) شه‌هید كرا، ئێواره‌ى رۆژی (11/12/2020) و له خۆپیشاندانێكى دیكه‌دا، گه‌نجێك به‌ناوى (شڤان محه‌مه‌د) له نزیك بازاڕ و ناوچه‌ى پارتى شه‌هید كرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
زۆرترین بینراوەکان