دهنگ نێت
دواى 3 ساڵ له وهستان، گۆڤارى ئیلیان جارێكى تر دهست بهكار دهكات و نوێترین ژمارهى به 425 لاپهڕهوه بڵاودهبێتهوه.
بهپێی راگهیهنراوێكى گۆڤارى ئیلیان كه بۆ دهنگ نێت نێردراوه، ژمارە حەوتی ئیلیان لە دوتوێی 425 لاپەڕەدا و بە گورزێک چیرۆک و خوێندنەوە و چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوە و راڤەوە ئامادەیە و لە چاپخانە هاتوتەوە، لەم چەند رۆژەدا لە کتێبخانەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان بهردهست دهبێت.
ئاماژهى بهوهشداوه ژمارهى نوێ، لە تەنیشت ستافی بەڕێوەبەرانی گۆڤارەکەوە، (36) وەرگێڕ کاریان لە ئامادەکردنی دا کردوە.
ئیلیان یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە وێژەی گێڕانەوە و ئەو بابەتە تیۆرییانەیە وا گرێدراوی ئەدەبییاتی گێڕانەوەن. هاوینی ساڵی 2015 ژمارەی یەکەمی بڵاو بوەتەوە. لهماوهى 2 ساڵ دا 6 ژمارە و پەڕتوکێکی بڵاو کردوەتەوە. بەهۆی خراپی دۆخی دارایی گۆڤارەکەوە کە بەڕێوەبەرانی گۆڤارەکە خۆیان تێچوی چاپ و ئەرکی دیزاین و دابەشکردنیان لەئەستۆ گرتوه، گۆڤارهكه له بڵاوبونهوه وهستا.
وهك له راگهیهنراوهكهدا هاتوه، دوای پتر لە سێ ساڵ، گۆڤارهكه بە هەندێك بەرنامە و پلانی تازەوە درێژە بە وەشانی خۆی دەدات و دەشیانهوێت پڕۆژەیهكى درێژمەودا بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
زۆرترین بینراوەکان