دهنگ نێت
به پێی راپۆرتێكى ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت داهاتى سێ كۆمپانیاى نهوتى له ههرێم له مانگێكدا زیاتر له ٨٣ ملیۆن دۆلار بوه.
به پێی راپۆرتهكه، کۆی شایستەی داراییانهى كۆمپانیاكانى نهوت له چوار كێڵگهى نهوتى ههرێم وهریانگرتوه بریتییە لە ٨٣٫٢ ملیۆن دۆلار و شایستەی دارایی مانگی کانوونی یەکەمیشیان وەرگرتوە، کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو چوار کێڵگەیە دەکاتە (٢٠٥٫٦٥٠) بەرمیل، بەیەکەوە نزیکەی ٤٥٪ ی بەرهەمی هەرێم پێکدەهێنن.
به پێی راپۆرتهكهى رێكخراوى رونبیین، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەم بریتی بووە لە٤٣٫١ ملیۆن دۆلار.
باس لهوهشكراوه: لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ١٨ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی کانوونی یەکەمیان وەرگرتووە، و له كێڵگهى ئهتروشیش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لەو کێڵگەیەدا بریتی بووە لە ١٩٫٢ ملیۆن دۆلار.
ههر به پێی راپۆرتهكهى ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت له کێڵگەی سەرتە بۆ یەکەم جار کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەكهی وهرگرتوه كه ٢٫٩ ملیۆن دۆلار بووە.
ئهوهشخراوهته رو: له کێڵگەی تەق تەق کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی راینهگهیاندوه كه شایسته داراییهكانیان چهنده.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان