دەنگ نێت
لە گەرمیان پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سستی بەرێوەدەچێت و بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش هۆكارهكهى دهگهرێنێتهوه بۆ كهمى بڕی ئەو نەوتەی بۆ گەرمیان دێت.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لە بەرنامەی رۆژێکی تری ڕادیۆی دهنگ دا سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت لە گەرمیان وتی: "پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەنزیکی بیست ویەک میلۆن لیتریان بەردەکەوێت و لەسەدا دەی ئەو بیست ویک ملیۆنە دهدرێته ئیدەرەی گەرمیان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بەپێی فۆرمی خۆراک نەوتەکەمان دابەش کردوە بەسەر هاوڵاتیاندا و ئەو هاوڵاتیانەی ساڵی پار فریا نەکەوتن نەوت وەرگرن لەوێوە دەسمان پێی کرد".
وتیشی: بڕی نەوتەکە کەمە، بۆیە دابەشکردنەکەی بەشێوەیەکی سست بەڕێوە دەچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان