دەنگ نێت
له‌سه‌ر سكاڵاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێنجوێن نوسراوى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردوه داواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر دو په‌رله‌مانتارى گۆران ده‌كات.
به پێی ئه‌و نوسراوانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێنجوێن كه ده‌ست ده‌نگ كه‌وتوه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ردو په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆران (عه‌لى حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د) به تۆمه‌تی ناوزراندن سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه له‌لایه‌ن ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا داوا له په‌رله‌مانى كوردستان كراوه كه دادگاى ناوبراو ئاگادار بكرێته‌وه له هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
سكاڵاكهى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یە کە ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره له رێگه‌ى تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكه‌وه تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان داوه‌ته پاڵ ده‌روازه‌كه كه چه‌ندین بارهه‌ڵگرى قاچاخ به‌بێ گومرگكردن داخل كراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان