ده‌نگ نێت
بۆ پرکرنەوەى ئامارى حزبى به‌شێك له به‌رپرسانى حكومى فشار له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه كۆمیته‌كان بۆ پركردنه‌وه‌ى فۆرمى ئه‌ندامێتى، و وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ئه‌وه هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نیه.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، به‌شێك له به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانى حكومه‌ت له گه‌رمیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه بچنه كۆمیته‌كان و فۆرمى نوێی ئه‌ندامێتى له ریزه‌كانى یه‌كێتى پر بكه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان: به‌شێك له‌و به‌رێوبه‌رانه كۆبونه‌وه‌یان به سه‌رۆك به‌شه‌كان كردوه و داوایان لێكردون كه خۆیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بچنه كۆمیته بۆ پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه و به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى قسه‌ى بۆ رادیۆى ده‌نگ كردوه به مامۆستایانى وانه‌بێژ وتراوه گه‌ر فۆرمه‌كه پر نه‌كه‌نه‌وه ده‌رده‌كرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: كه ئه‌وه هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نیه و به كارێكى باشى نازانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان