ده‌نگ نێت
پاش وروژاندنى هه‌واڵی ته‌واونەبونى شه‌قامى پشتێنه‌یی كه‌لار، ئیداره‌ى گه‌رمیان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت رێگریه‌كان كۆتاییان بێت و پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت.
له‌ماوه‌كانى رابردودا رادیۆی ده‌نگ هه‌واڵی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه زیاتر لە 6 ساڵه پرۆژه‌ى رێگاى پشتێنه‌یی كه‌لار ده‌ستى پێكردوه و ئه‌گه‌رچی نزیكه‌ى 200 مه‌تری ماوه بۆ كۆتاییهاتنى كه‌چى ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونى كێشه تیایدا كه چه‌ند خانویه‌ك به‌ر پرۆژه‌كه ده‌كه‌ون.
به‌رزان كه‌ریم به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت له چه‌ند رۆژى داهاتو ده‌ست به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و خانوانه ده‌كه‌ین كه ده‌كه‌ونه به‌ر پرۆژه‌كه.
بەرێوبەری گشتى شارەوانیه‌كانى گەرمیان ده‌شڵێت: پاش قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه پرۆژه‌كه ده‌سپێده‌كاته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئیداره‌ى گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختى له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت پرۆژەی شەقامی پشتێنەیی کەلار تەوابکرێت و خاوەنی خانوەکانیش قەرەبو بکرێنەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی ئیدارەی گەرمیان، ھەموو ئەو جوتیارانە به‌پێی یاسا قەرەبوو دەکرێنەوە کە زەوی و باخیان بەر پرۆژەکە کەوتووە و تەنانەت بەشێک لەو جوتیارانە قەرەبوەکەیان وەرگرتووە، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌شى خانویان به‌رده‌كه‌وێت، قەرەبوو دەکرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان