دهنگ نێت
گەرەکی هێلان سيتی کە بە گوندی ئەڵمانی ناسراوە چهند رۆژێكه ئاوی خواردنەوەی پێ نەدراوەو بەرێوبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت بۆڕی و کێبڵەکانی بیری گەرەکەکە دزراوە.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری ئاوی کەلار لە بارەی پێنەدانی ئاو بە هاوڵاتیانی ئهو گهرهكه بە رادیۆی دەنگی وت: "ئەو هاوڵاتیانەی لە بیری ژمارە (93) ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت ماوەی دو رۆژە بە هۆی دزرانی بۆڕی و کێبڵەکانی بیری گهركهكهوه ئاویان پێ نەدراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: نوسراویان ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای کەلار کردوە تاکو لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی تێدا بکەن.
وتیشى: تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ناتوانین چاكى بکەینهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان