دهنگ نێت
قهیرانى دارایی و پێنهدانى موچه و كۆرۆنا رێژهى بێكارى له گهرمیان زیادكردوه و سهرۆکی لقی گهرمیانى سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت هەبونی کرێکاری بیانی هۆکارێکی دیکەی بێکارییە لە سنوری گەرمیان.
عومەر محهمهد، سەرۆکی لقی گهرمیانى سەندیکای کرێکاران لەلیدوانێکدا بۆ ڕادیۆیی دەنگ ئاماژهى بهوهكرد: "ئەمساڵ بەهۆی دۆخی خراپی موچەخۆران و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زیاتر کردوەتە سەر ڕێژەی بێکاری لەگەرمیان و بەبەراودر بەساڵی ڕابردو".
باسى لهوهشكردوه: ئەو پڕۆژانەی له سنورەکەدا هەن کرێکاری بیانى کاری تێدا دهکات ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی رێژەی بێکارییە.
عومەر محهمهد، وتیشی: رێژەیەکى دروستی ئامار لەبەردەستدانیە بە هۆی کەرەنتینەکردن لە چەند مانگێكی سالی پێشودا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان