ده‌نگ نێت
به پێی ئاماره‌كانى پۆلیسى گەرمیان حاڵەتەکانی دزی کردن لە ساڵی ٢٠٢٠ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ٤٧حاڵەت کەمی کردوە.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسی گەرمیان لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا ئاشکرای كرد: لە ساڵی رابردو (1150) روداوی جۆراوجۆر رویداوە به‌راورد به ساڵی ٢٠١٩ (301)روداو کەمی کردوە.
باسی لەوەش کرد: لەساڵی رابردو (106) حاڵەتی دزی کردنی جۆراو جۆر رویداوە، بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ (47)حاڵەت کەمی کردوە.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى ئاماژەی به‌وه‌کرد: حاڵەتەکانی ساختەکردن و تەزویر لە ساڵی (2020)دا پێنج حاڵەت بوە بەبەراورد بە ساڵى ٢٠١٩ (13)حاڵەت کەمی کردوە.
وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان هۆکاری ئەم کەم بونەوەیه‌ش دەگەرێنێتەوە بۆ ئه‌وەی لە ساڵی 2020 دا دامودەزگا فەرمییەکان بە هۆی که‌رەنتینەوە کەمتر دەوامیان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان