دهنگ نێت
ناحیەی شێخ تەویل تا ئێستا بریکاری خۆراکی نیەو بەوهۆیەوە دانیشتوانەکەی بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراک و مامەڵەی وەرگرتنی نەوت دەچنە ناحیەی باوەنور، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: کارەکانی تەواو بوە، بەڵام حکومەتی عێراق واژۆکردنەکەی راگرتوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل، لە بەرنامەی رۆژێکیترى رادیۆی دەنگ لە بارەی نەبونی بریکاری خۆراک لە ناحیەکەیان رایگەیاند: تەواوی کارە یاساییەکانی تەواو بوە، بەڵام حکومەتی عێراق واژۆکردنی راگرتوە.
وتیشى: ئەمەش گرفتی بۆ دابەشکردنی نەوت و خۆراک لە ناحیەکە دروستکردوە، ئەگەرچی ناحیەی شێخ تەویل ساردترین ناوچەی گەرمیانە، بەڵام بەم هۆیەوە دانیشتوانەکەی لەگەڵ ناحیەی باوەنور ساڵانە نەوتیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان