
دەنگ نێت
لە مەرزی پەروێزخان هەشت وێستگەی کێشان کاردەکات، کارەکانی ٢٤ کاتژمێریە و به پێی یاسا ده‌بێت به‌شێكى پاره‌كه بۆ رێگاوبان خه‌رج بكرێت و رێگاوبانى گه‌رمیانیش ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ بره پاره‌یه‌كیان بۆ هاتبێت.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى گرفته‌كانى په‌روێزخانه‌وه ئاماده‌كراوه باس له‌وه ده‌كات كه هیچ بره پاره‌یه‌ك له‌و پاره‌ى له ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان خه‌رجناكرێت.
رزگار محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری کێشی مەرزی پەروێزخانە، دەڵێت: نرخی کێشان جێگیرە و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دیاریکردوە. و بارەکان بە پێی وەرزەکان کەم و زیاد دەکات، وەرزی هاوین رۆژانە (350-450 ) ئۆتۆمبێلی بار دێت، بەڵام زستان دەگاتە سەروی(600) ئۆتۆمبێل.
کەریم عه‌لی، ئەندامى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێریدا باسى له‌وه‌كردوه: لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٢٠٪ بۆ حکومەتە و ٨٠٪ بۆ کۆمپانیاکەیە!به پێچه‌وانه‌ى یاساكه‌وه و پارەکە هەموی بۆ شەخس دەڕوات، چونکە ئەگەر بۆ رێگاوبان خەرج بکرێت رێگاکەیان بەوشێوە نەدەبون.
لە بەرامبەردا، عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى هیچ بڕە پارەیەک بەو ناوە نەهاتوە بۆ بەڕێوبەرایه‌تیەکەیان تاوەکو بۆ رێگاوبانەکانی خەرج بکەن.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى ده‌خاته‌رو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان