ده‌نگ نێت
ئینستتیوتی پەی رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵی 2020 دا ده‌بو سه‌روى 70 دانیشتن ئه‌نجام بدات، كه‌چى ته‌نها 16 دانیشتنى ئه‌نجام داوه و ماوه‌ى كۆی دانیشتنه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه، ته‌نها 59 سه‌عاته.
ئینستتیوتهكه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بهوهكردوه: لەماوەی ساڵێكدا پەرلەمانی كوردستان تەنها (16) دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی پەیرەو پێویست بوو لەو ماوەیەدا كە دوو خولی گرێدانی (پایزە) و (بەهارە) لەخۆدەگرێت، (70) كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە كۆبوونەوەی نائاسایی كە لەكاتی پشووەكاندا دەكرێت.
ده‌شڵێت: لەماوەی ساڵێكدا پەرلەمانی كوردستان (4) دانیشتنی كە راگەیاندبوو دوای خستووە، ئەمەش بەهۆی ململانێی سیاسی و لاوازی دەستەی سەرۆكایەتیەوە كۆبوونەوەكان دواخراون.
له‌باره‌ى كاتى دانیشتنهكانیشهوه، ئاماژه‌ى بهوهكردوه لەماوەی ئه‌و ساڵه‌دا پەرلەمانی كوردستان تەنها (59) كاتژمێر كۆبۆتەوە، كه بهوتهىخۆی پێویست بوو بەلای كەمەوە لەماوەی ئەم ساڵەدا پەرلەمان (210) كاتژمێر كۆ ببێتەوە، ئەمە جگە لە كاتژمێری كۆبوونەوە نائاساییەكان ئەگەر بكرابووایە.
ده‌رباره‌ى كاره‌كانى پارله‌مانیش له روى یاسادانانه‌وه، ئینستتیوتهكه رونیكردوه‌ته‌وه: لەماوەی ساڵێكدا تەنها (5) یاسای پەسەند كردووە، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا تەنها خوێندنەوەی بۆ (9) پرۆژە یاسا كردووە، ژمارەیەك پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشكەشیان كردووە، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوەی بۆ نەكردووە.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى كۆی راپۆرته‌كه‌ى ئینستیوتى په‌ى، كلیك بكه
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتزیرەکیی دەستکرد؛ سەنگەرە شاراوەکەی جەنگی ئێران
-
-
هەواڵکۆمەڵەی کرێنشینان: نرخی کرێ خان‌و لە گەرمیان بەرزنەبوەتەوە
-
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
زۆرترین بینراوەکان