ده‌نگ نێت
راپۆرتێكى ئیسپانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه 2 سیناریۆی بۆ گواستنه‌وه‌ى ئیریك گارسیای یاریزانى هێڵی ناوه‌ندى مانچسته‌ر سیتی داناوه.
رۆژنامه‌ى مۆندی دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنى، بڵاویكردوه‌ته‌وه: سیناریۆی یه‌كه‌مى به‌رشه‌لۆنه بریتییه له راگه‌یاندنى گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ گارسیا، به‌ڵام له هاوین دا بیگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى رێگرییكردن له یانه‌كانى دیكه بۆ رفاندنى یاریزانه ئیسپانیه‌كه.
هه‌رچی سیناریۆی دوهمیشه، بریتیه له گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌دا به بژاردنى ئه‌و نرخه‌ى كه یانه ئینگلیزیه‌كه داواى ده‌كه‌ت، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى ته‌نها 6 مانگى له گرێبه‌سته‌كه‌ى دا ماوه.
هۆكارى په‌نابردنى به‌رشه بۆ سیناریۆی دوه‌م، هه‌مدیس به‌مه‌به‌ستى رێگرییكردنه له یانه‌ى دیكه كه بیانه‌وێت له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و یاریزانه بۆ لای خۆیان په‌لكێش بكه‌ن.
گارسیا كۆتایی وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه ئینگیلیزییهكه كۆتایی دێت و له ده‌ستپێكى ساڵی 2021ـه‌وه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌كدا كه خۆی ده‌یه‌وێت، گفتوگۆ بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان