
ده‌نگ نێت
لە ماوەى پێشودا نزیکەى پانزە کەس لەسەر ساختەکردنى پسولەى گومرگى (37ئه‌لیف) به فه‌رمانى دادوه‌ر و لە لایەن پۆلیسەوە راگیران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا، به‌رێوه‌رى گومرگى گه‌رمیانیش ئاماده نیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌بكات.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى گرفته‌كانى مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ئاماده‌كراوه، باس له‌وه ده‌كات كه پاش چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندیكردن به به‌رێوبه‌رى گومرگى گه‌رمیانه‌وه ئاماده نه‌بوه لێدوان له‌سه‌ر ساخته‌كردنى ئه‌و پسولانه بدات.
بەپێى ئەو زانیارییانەى یەکەى چاودێرى بڵاویكردوه‌ته‌وه، باس لەوە دەکرێت ئەو پسولانەى کە لە پەروێزخان ساختەکراون، نزیکەى 400 دانه‌ن و بڕى پارەکەیان دەگاتە چوار ملیار دینار.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه پەیوەندیدار بەم پرسى نەدانى گومرگ لەلایەن بەشێک لەو بارانەى کە ناونراون تایبەت و داخلکردنى بار بە شێوەى قاچاخ، بۆ وەرگرتنى لێدوان لە بەڕێوبەری گومرکی گەرمیان (حسێن ئەحمەد)، چەند جارێک پەیوەندی بە ناوبراوەوە کراوه، بەڵام جارێك به بیانوى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه جارێك به بیانوى ئه‌وه‌ى له ده‌وام نیه و جارێكیش به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان، خۆی له قسه‌كردن بواردوه و قسه‌ى نه‌كردوه.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون ۆ كێشه‌و گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى بڵاوده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان