ده‌نگ نێت
په‌رله‌مانتارێكى پارتی دەروازەی پەروێزخان بەسەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی قاچاخ ناوەزەند دەکات و ده‌ڵێت: باری ئاسن بەناوی ترانزێتەوە دێت و پارەی ئەو بارانە بۆ کەسانی تایبەتە، وته‌بێژى ده‌روازه‌كه‌ش وته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تده‌كاته‌وه.
هێڤدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویكردوه‌ته‌وه و دەڵێت: "لە دەروازەی پەروێزخانەوەی باری ئاسن بەناوی ترانزێتەوە دێت بۆئەوەی ڕەوانەی سوریا بکرێت، بەڵام بەڵگەکان ساختەکراون و لەبازاڕەکانی هەرێم ساغ دەکرێنەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: بڕی پارەی وەرگیراوی ئەو بارانە بۆ کەسانێکی تایبەتە.
له به‌رامبه‌ر وته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان عه‌باس ئیسماعیل، به‌رادیۆى ده‌نگى وت: "بەهەمو جۆرێک ئەو بابەتە دورە لەراستیەوە ڕۆژانە باری ترانزێت لە ڕێگەی دەروازەی پەروێزاخانەوە دێت، بەڵام هیچ بارێکی ترانزێت بەمەبەستی هەناردەکردن بۆسوریا نەهاتوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کە بۆ ئەم بابەتە چەند جارێک پەیوەندیمان بە هێڤیدار ئەحمەدەوە کردوە، بەڵام پەیوەندییەکان بێوەڵامه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان