دهنگ نێت
نوێنەری نەخۆشانی تالاسیمان لە کەلار دەڵێت لە گەرمیان هیچ سەنتەرێک و بانکی خوێن تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما نیە.
فەرهاد فازڵ، نوێنەری نەخۆشانی تالاسیما لە کەلار لە بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگ وتی: "سەرباری ئەوەی 110 نەخۆشی تالاسیما لە گەرمیان هەیە، بەڵام هیچ سهنتهرێكى تایبەت بە نەخۆشخانی تالاسیما یان بانکی خوێن نییە، ئەمەش گرفتی زۆری بۆمان دروست کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: داواکاریمان کردوە بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
د. سیروان محهمهد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: "هەبونی سەنتەرێکی تایبەت بەنەخۆشانی تالاسیمیا پێویست و گرنگه، بەڵام ئەو پزیشکەی کە داوامان لێکردوە دەست بەکار بێت، تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوەو دەست بەکارنەبوە، ئەمەش تاکە گرفتە کە سەنتەرێکی تایبەتی بە نەخۆشانی تالاسیما ڕاگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "بەهەوڵی خۆمان ئامێرە پزیشکیەکانمان بۆ دابینکردوە، بەڵام ئەو پزیشکە کە دانشتوی گەرمیانە و لەنەخۆشخانەیەکی تایبەتی کاردەکات، بوەتە هۆکار بۆ نەبونی سەنتەریێکی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما لە گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان