دهنگ نێت
گێچهڵپێكردن به فێرخوازانى زانكۆ یهكێكه لهو حاڵهتانەى دهشادرێتهوه، مامۆستایهكى زانكۆى گهرمیانیش دهڵێت: گێچەڵ کردن بە کچان لە ناو زانکۆی گەرمیان لەلایەن مامۆستایانەوە بونی هەیە وخۆم چەندین نمونەم لایە.
به پێی راپۆرتێكى سایتى نهوژین كه لهبارهى گێچهڵپێكردنهوه به فێرخوازان له زانكۆ بڵاوكراوهتهوه، مامۆستایەکی زانکۆ ئەوە پشت راست دەکاتەوە کە لە نێو زانکۆی گەرمیان گێچەڵ پێکردن بە فێرخوازان بونی هەیە، وەک خۆی دەڵێت"چەندین کەیسم لایە".
عەلی کەریم، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، بۆ نەوژین وتی: "گێچەڵ کردن بە کچان لە ناو زانکۆی گەرمیان لەلایەن مامۆستایانەوە بونی هەیە بە جۆرێک خودی خۆم چەندین نمونەم لایە کە پەنایان بۆ هێناوم".
وتیشی: "ئەم بابەتەم بەبەش و راگری زانکۆش گەیاندوە، تەنانەت یەکێک لەو کچانەی کە گێچەڵی پێکراوە دەیوت دێمە بەردەم راگر و دەی سەلمێنم کە گێچەڵم پێکراوە، بەڵام هیچ نەکراوە بە پاساوی ئەوەی کە ناوی زانکۆ دەزڕێت".
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ئەمساڵ ٢٩ سکاڵا تۆمار کراوە لەسەر توندوتیژی سێکسی و ٩ سکاڵایان گێچەڵ پێکردن بوە، بەبێ ئاماژەدان بەوەی کە لە نێو چ چینێک سکاڵاکان تۆمار کراوە.
عەلی جەمال، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، سەبارەت بە ئامارەکانی گێچەڵی سێکسی بۆ ئەمساڵ به نەوژینى وتوه: ئێمە دوجۆر کەیسمان هەیە وەک دەست درێژی سێکسی کە ١٥ حاڵەتمان هەبوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابێت و گێچەڵی سێکسیش بۆ ئەمساڵ ٩ حاڵەتمان هەبوە لەگەڵ ئەوەش کەیسی وامان هەبوە ئەو کەسەی گێچەڵی پێکراوە و ئاگاداربوین بەڵام سکاڵای تۆمار نەکردوە نەمان توانیوە هیچ شتێک بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان