دەنگ نێت
یه‌كێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى به‌شێك له پۆسته‌كانى گه‌رمیان رێككه‌وتون، وته‌بێژى مه‌كۆى كه‌لارى گۆڕانیش ده‌ڵێت: یه‌كێتى چاوه‌ڕوانى ئێمه‌یه ناوه‌كانیان راده‌ست بكه‌ین.
پێشتر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان چه‌ند جارێك پلانى گۆڕانكارى له به‌ركه‌وته‌كانى خۆی له حكومه‌تى خۆجێی سنورى سلێمانى و گه‌رمیان دانا و بڕیاربو گۆڕانكارى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییانه ئه‌نجام نه‌دراون.
ساڵح میروه‌یس، وته‌بێژى مه‌كۆى كه‌لارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: گۆڕانكارى له پۆسته‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له ئاستى باڵاش چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى دانیشتون بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەبەستە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بڕیاردراوه ئه‌و پۆستانه‌ى كه پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بون و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه لای یه‌كێتین، بدرێنه‌وه به گۆڕان.
ئەو پۆستانەی گۆڕان داوایان دەکات، بریتین لە: جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان.
ساڵەح میروەیس، لەبارەی وردەکاریی رادەستکردنەوەی ئەو پۆستانەوە وتى: یه‌كێتى چاوه‌ڕوانى ئێمەیە ناوى كاندیده‌كانیان بۆ بنێرین.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بزوتنەوەی گۆڕان ئەم پۆستانەی هەیە: ٣ پۆستی بەڕێوبەری گشتی (تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵ)، قایمقامی کەلار، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان و ٢ بەڕێوبەری ناحیە (شێخ تەویل و سەرقەڵا).
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان