ده‌نگ نێت
به‌رێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گرفتى داراى بۆ دروست نه‌بێت نزیكه‌ى چوار مانگه‌ى دیكه رێگاى كه‌لار - كفرى ته‌واو ده‌كرێت و ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی داتاكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، پرۆژه‌ى رێگاى كه‌لار- كفرى، 88%ى كاره‌كانى ته‌واو كراوه. مانگى پێش‌و كۆمپانیای جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه به‌هۆى پێنه‌دانى سولفه‌وه كاره‌كانى راگرت، ئێستا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بڕى 10 ملیار دینار داوه بۆ پرۆژه‌كه و بڕیاره له ساڵى نوێوه كاره‌كانى پرۆژه‌كه ده‌ستپیێبكاته‌وه.
عه‌دناد خه‌لیل، به‌رێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌و زانیاریانه كرده‌وه و به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گرفتى دارایی بۆ پرۆژه‌كه دروست نه‌بێت و پرۆژه‌كه له دوای سه‌رى ساڵه‌وه كه وه‌ك بڕیاره ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌وا ماوه‌ى سێ بۆ چوار مانگى دیكه پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ى ته‌نها 12%ى كاره‌كانى ماوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان