دەنگ نێت
له‌گه‌رمیان ژماره‌ى قوربانیانى روداوه‌كانى هاتوچۆ زیاترن له ژماره‌ى خودی روداوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر روداوه‌ى به‌لای كه‌مه‌وه قوربانیه‌كى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوى، به‌رپرسی راگه‌یاندنى هاتوچۆی گه‌رمیان، ئامارى روداوه‌كانى هاتوچۆی ساڵی 2020ى سنوره‌كه‌ى راگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا 324 روداو هه‌بون، به‌هۆیانه‌وه 36 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و 400ى دیكه‌ش بریندار بون.
به‌پێی ئه‌م ئاماره، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ر روداوێكى هاتوچۆ له گه‌رمیان، قوربانیه‌كى لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى هاتوچۆی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو كه زۆرترین جۆری روداوه‌كان، پێكدادان بوه كه ژماره‌یان 180 روداوه، به‌دواى ئه‌ویشدا وه‌گه‌ڕان و شێلان دێت كه هه‌ریه‌كه‌ى 71 حاڵه‌ت بون.
له‌باره‌ى شوێنى روداوه‌كانیشه‌وه، زۆرینه‌ى روداوه‌كان له‌ناو شاری كه‌لار رویانداوه كه 130 روداون، به‌دواى ئه‌ویشدا رێگاى كه‌لار كفری دێت به 75 روداو و پاشان كه‌لار سلێمانى به 38 روداو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان