ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژاپۆن (یابان) ئاشكراكردنى جۆرێكى نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ له وڵاته‌كه‌ى دا راده‌گه‌یه‌نێت.
تاكاجی واكیتا، به‌ڕێوبه‌رى په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان، به رۆژنامهونوسانى راگه‌یاند: ئه‌و جۆره تازه‌یه‌ى ڤایرۆسه‌كه له چوار گه‌شتیار دا ئاشكرا كراوه كه له به‌رازیله‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وتیشی: ئه‌م جۆره‌یان جیاوازه له‌و دو جۆره‌ى دیكه كه پێشتر له بریتانیا و باشورى ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه.
ئه‌مه‌و ئاماژه‌ى به ورده‌كاریی ئه‌م جۆره نه‌دا به‌وه‌ى كه ده‌بێته هۆی دروستبونى نیشانه‌ى قورسی نه‌خۆشیه‌كه یان به‌رگه‌ى پێكوته‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌گرێت یاخود نا، رونیكرده‌وه كه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونى زانستى.
پێشتر بریتانیا و باشورى ئه‌فریقیا، ئاشكراكردنى دو جۆری دیكه و جیاوازى ڤایرۆسی توشكهرى نه‌خۆشی كۆرۆناى نوێیان راگه‌یاند كه جیاوازن له‌و جۆرانه‌ى دیكه كه پێشتر هه‌بون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه كه جۆرى یه‌كه‌مى ڤایرۆسه‌كه تائێستا له 201 وڵات دا دۆزراوه‌ته‌وه و تێكڕا 89 ملیۆن و 460 هه‌زار كه‌سى توشكردوه و هه‌روه‌ك بوه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانى ملیۆنێك و 925 هه‌زار و 408 كه‌س.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان