رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی مەرزی پشتە لەگەرمیان داخرا، فەرماندەیەکی باڵای پاسەوانی سنور دەڵێت: فەرمانەکە لەبەغداوە هاتوە و پێویستە هەمو دەروازە نافەرمییەکان دابخرێن و دەروازە فەرمییەکانیش کۆنترۆڵ بکرێن.
فەرماندەیەکی باڵای پاسەوانی سنور لەگەرمیان، کە بەبیانوی قەدەغەبونی لێدوانەوە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە بەغداوە فەرمان بە پاسەوانی سنور و هێزە عێراقییەکان کراوە کە لە هەرێمن، پێویستە تەواوی دەروازە نافەرمییەکان دابخرێن و دەروازە فەرمییەکانیش کۆنترۆڵ بکرێن، ئەویش بەبیانوی رێگریکردن لە قاچاخچێتی و کاری نایاسایی.
وتیشی: ئەو هێزانەی کە فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن، هێزی پاسەوانی سنورن و کوردن.
لە سنوری دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کە بە زۆنی سەوز ناسراوە، چوار دەروازەی نافەرمی هەن و بریتین لە: پشتە، سەیران بەن، کێلێ و تەوێڵە 'شۆشمێ'.
نزیک کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ، پاسەوانی سنور وەکو هەنگاوی یەکەم، چونە مەرزی پشتە و دایانخست و ساتری خۆڵیان لێدا.
بەپێی وتەی ئەو فەرماندە باڵایەی پاسەوانی سنور، فەرمانەکە لە بەغداوەیە، بەڵام بەغدا خۆی دۆخی هەرێم دەزانێت، رەنگە لەم ساتەدا جۆرێک لە جۆرەکان فشار بکات، بەڵام وەکخۆی وتی: "بەمشێوەیە ناچێتە سەر".
وتیشی: ئێمە کوردین، بەڵام لە بەغداوە فەرمانمان بۆ دێت، بەغدا فەرمان دەکات و فشار دەکات، حکومەتی کوردیش لێرە ئەگەر نەیەوێت بەرنامەی بەغدا جێبەجێ بکات، ئەو کات گرفت بۆ ئێمە دروست دەبێت.
جەختیشیکردەوە: دەبێت لەنێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمدا رێککەوتنێک هەبێت لەمبارەیەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێز رەوانەی ناو مەرزی پشتە کرا؛ لە رۆژی یەکشەمەوە دادەخرێت
-
-
هەواڵلەبارەی هاتی هێزێکی حکومەتی عێراقی بۆ گەرمیان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵچاككردنهوهى رێگاى گوندهكانى گهرمیان چاوەڕێی ملیارێک دینارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رەتیدەکاتەوە خێرایی رێگای کەلار- دەربەندیخان زیادبکرێت
-
-
راپۆرتئایا بڕیارەکەی زەیدیی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان دەگرێتەوە؟
-