رادیۆی دەنگ
بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە گرتنەدەستی بەڕێوەبردنی ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی کە لەڕوی ئەمنییەوە لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دان، پرسیاری لەبارەی داهاتوی کێڵگە نەوتییەکانی ئیدارەی گەرمیان وروژاندوە؛ بەوەی ئایا ئەم رێکارانە فراوان دەکرێن تاوەکو ئەو کێڵگە و دۆزینەوە نەوتییانەش بگرنەوە کە دەکەونە سنورەکەوە، یان لێی بەدەرن؟
رۆژی 24ـی تشرینی دوەم، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی راسپارد بە گرتنەدەستی بەڕێوەبردنی ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتی نەوتن لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا، بەوانەشەوە کە لە روی ئەمنییەوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندان؛ هاوکات فەرمانی دا بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەی دەروازە سنورییە فیدراڵییەکان و تایبەتکردنی رەزامەندییەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.
بەڵام ئەو پرسیارەی ئێستا لە گەرمیان دەکرێت، ئایا بڕیارەکە ئەم کێڵگانەش دەگرێتەوە؟ ئایا بڕیارەکە سنوری کێڵگە بەرهەمهێنەرەکانی ئێستای گەرمیان تێدەپەڕێنێت و ئەو کێڵگە وەستاوانە و ئەو کۆگا نەوتییە دۆزراوانەش دەگرێتەوە کە ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانیان لە داهاتودا دەکرێت.
ناساندنی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان
حەسیرە؛ بەرهەمهێنانی بەردەوام
کێڵگەی گەرمیان کە بە حەسیرە ناودەبرێت، بە دیارترین سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی گەرمیان دادەنرێن. کێڵگەی سەرقەڵا دەکەوێتە نێو بلۆکی نەوتیی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 2011 دۆزراوەتەوە و لە ساڵی 2015 بەرهەمهێنانی بازرگانیی تێدا دەستیپێکردوە، هەروەها لە ساڵی 2016ـەوە کۆمپانیای "گازپرۆم نەفت"ـی روسی کارپێکردنی دەگرێتە ئەستۆ.
پشکی گازپرۆم نەفت لە پڕۆژەکەدا 40%ـە، کۆمپانیای (WesternZagros)ـی کەنەدی 40% و پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 20%ـە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بەرهەمی ئێستای رۆژانەی ئەم کێڵگەیە، لە ١٠ هەزار بەرمیل تێپەڕناکات. ئەم نەوتەش بە تانکەر دەگوازرێتەوە.
چیاسورخ؛ کێڵگەیەکی راگیراو
کێڵگەی چیاسورخ دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان؛ پێشتر رۆژانە نزیکەی هەزار و 500 تاوەکو دو هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان سودی لێ وەردەگیرا.
بەڵام دواتر بەهۆی تێکەڵبونی ئاو بە نەوتەکە و دابەزینی کوالێتییەکەی، بەرهەمهێنان تێیدا راگیرا و کۆمپانیای (Petoil)ـی تورکی لە تەموزی 2025ـدا کۆتاییهێنان بە رێککەوتننامەی هاوبەشیکردن لە بەرهەمهێنانی تایبەت بەو کێڵگەیەی راگەیاند.
پێگەی کێڵگەکە دەکەوێتە ناحییەی قۆرەتوەوە کە لەڕوی مێژوییەوە سەر بە قەزای خانەقینە، بەڵام لە دوای راپەڕینی ١٩٩١، لەو ناوچانە بو کە ئازادکرا و لەوکاتەوە سەر بە حکومەتی هەرێمە و راستەوخۆش لەڕوی ئیدارییەوە پەیوەستە بە ئیدارەی گەرمیانەوە.
کوردەمیر و تۆپخانە؛ لە چاوەڕوانیی پەرەپێداندا
بهپێی راپۆرتێكى یهكهى چاودێریی حكومهتى خۆجێی گهرمیان له رادیۆی دهنگ، كێڵگهى كوردهمیر دهكهوێته نێوان سنورى ناحیهى شێخ تهویلى سهر به كهلار و ناحیهى سهنگاوى سهر به چهمچهماڵهوه. ئەم بلۆکە نەوتییە بەرهەمی گازی لە نەوتی رەش زیاترە، پێکهاتوە لە 6 بیرە نەوت. ئهم كێڵگهیه 541 ملیۆن بهرمیل نهوت یهدهگى ههیه، ههروهك 2 تریلیۆن پێی سێ جا غازى سروشتى ههیه.
ئهم بلۆكه نهوتیه پێشتر له ژێر كۆنتڕۆڵى وێسترن زاگرۆسى كهنهدى بو كه دواتر بهشێكى پشكهكانى فرۆشتهوه به كۆمپانیاى تالیسمان، دواتریش ههردو بیره نهوتى "كهى 39 و 44"ـى فرۆشت به كۆمپانیای ریپسۆڵى ئیسپانى، كۆمپانیا ئیسپانیهكهش بلۆكهكهى فرۆشتوهتهوه به دایناسیتى پترلیۆم كه كۆمپانیایهكى ناوخۆیی بو، بهڵام وهزیرى پێشوى وهزارهتى سامانه سروشتیهكانى حكومهتى ههرێم- ئاشتى ههورامى، واژوى كۆتایى بۆ رادهستكردنى بلۆكه نهوتیهكه بۆ كۆمپانیا ناوخۆییهكه نهكرد.
كێڵگهکە پێشتر بهرههمێكى كهمی نهوتى تیا دهردههێنرا، بهڵام له پاش بڕیاری دادگاى ناوبژیوانى پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ئاداری 2023، كارهكانى راگیرا و كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كه سهرپهرشتی دهكرد، ستافهكهى كۆكردهوه و كێڵگهكه داخرا.
ئەم کێڵگەیە یەکێک بو لەو کێڵگانەی کە لە رۆژی (19ـی ئایاری 2025) لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژوی گرێبەستێکی کرد لەگەڵ کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس، بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکە لەگەڵ کێڵگەی تۆپخانە.
سەبارەت بە تۆپخانە، دەکەوێتە باشوری ناحیهى قادرکەرەمى سهر به چهمچهماڵ و باكوری قەزای دوزخورماتو. بهپێی وتهى وهزیری سامانه سروشتییهكانى ههرێم، کێڵگەی تۆپخانە نزیکەی 5 ترلیۆن پێی سێجا غازی تێدایە، لەگەڵ 9 ملیۆن بەرمیل نەوت، کە بەهاکەی لهگهڵ كێڵگهى كوردهمیر به کۆی گشتی، بە نزیکەی 70 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە. ئەمیش لەهەمان گرێبەستی ئەوەی لە واشنتۆن کرا، درایە کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا دەستپێبکات.
قەمبەر؛ کێڵگەیەکی داخراو
کێڵگەى نەوتى قەمبەر (چاڵاو خالید)، دەکەوێتە سنورى ناحیەى کۆکس لە قەزاى کفرى سەر بە ئیدارەى گەرمیان. یەکێکە لە کێڵگە زۆر کۆنەکانى نەوت و لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکى نییە و لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمدایە.
ساڵی 2024، هێزێكی گەورەی حەشدی شەعبی بە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەكەوە چوونە بیرە نەوتەکە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە، لە ناوچەكە کشانەوە.
ئایا بڕیارەکانی بەغدا کێڵگەکانی گەرمیان دەگرنەوە؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستی بە جیاکردنەوە هەیە لە نێوان هەڵکەوتەی جوگرافی، پێگەی کارگێڕیی و مافە گرێبەستییەکان.
کێڵگەی حەسیرە دەکەوێتە نێو بلۆکی گەرمیان، ئەم کێڵگەیەش سەر بە قەزای کفرییە، قەزاکەش پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکوک بو و دواتر لەچوارچێوەی پرۆسەی بەعەرەبکردندا خرایە سەر پارێزگای دیالە. بەڵام ئەم قەزایە، یەکێک بو لەو ناوچانەی کە لە ساڵی ١٩٩١ ئازادکرا و لەوساتەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و سەرجەم ناحییەکانیشی (سەرقەڵا، کۆکس، ئاوەسپی و زینانە) بەهەمانشێوە.
هەرچی چیاسورخە، دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتو کە قۆرەتو لەڕوی مێژوییەوە سەر بە خانەقینە و لەڕوی کارگێڕی واقیعی ئێستاوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە.
دۆخی کێڵگەی چاڵاو خالیدـیش، ئەوا جیاوازە لە دوانەکەی تر، چونکە ئەو لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە کەوتە ژێر دەست حکومەتی هەرێم نەک لەدوای راپەڕینەوە.
بۆیە بەگشتی نازانرێت بڕیارەکەی حکومەتی عێراقی کە دەڵێت ئەو ناوچانەی لەڕوی ئیدارییەوە سەر بەو چوار پارێزگایەن و لەڕوی ئەمنییەوە سەر بە حکومەتی هەرێمن، مەبەست لەم کێڵگانە و هاوشێوەکانیان بێت یان نا.
کێڵگەی کوردەمیر، لەڕووی کارگێڕی و ئەمنیشەوە سەر بە پارێزگای سلێمانییە. هەرچی کێڵگەی تۆپخانەـی دراوسێیەتی، بەشی زۆری لە پارێزگای سلێمانییە، بەڵام کۆتاییەکەی دەچێتە سنوری ناحییەی قادرکەرەمی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
بۆیە لە کۆتاییدا دەتوانین ئاماژە بەوەبکەین کە بەگشتی دۆخی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان، لەسەر لێکدانەوەی هەردولایەنی حکومەتی عێراق و هەرێم وەستاوە کە بۆ لایەنی کارگێڕی و ئەمنی دەیکەن. ئەمە سەرباری ئەو پێشهات و روداوانەی لە ئایندەیەکی نزیکدا دێنەئاراوە و کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئاراستەگرتنی هەنگاوەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-