چاككردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كانى گه‌رمیان چاوەڕێی ملیارێک دینارە
هەواڵ
01:11PM - 2026-11-26 , بینین : 80


رادیۆی دەنگ

وابڕیاربو بڕى ملیارێك دینار بۆ چاکكردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كان ته‌رخان بكرێت كه‌ بەهۆی بارانبارینى ساڵى رابردوەوە خراپ بون، بەڕیوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه‌.

عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌شێكى زۆرى رێگاى گونده‌كان به‌هۆى زۆرى باران و لافاوه‌وه‌ خراپ بون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى ملیارێك دینارمان كردبو بۆ چاككردنه‌وه‌یان.

ده‌شڵێت: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوە بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەی بەوەشدا به‌هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ شاره‌وانییەكان و ئیداره‌ى گه‌رمیان، هەندێک کاریان کردوە بۆ ئەو رێگایانە، بەڵام وەکخۆی وتی: "وه‌ك پێویست نییە".

وەرزی بارانبارینی پێشو، بەهۆی دروسبونی لافاوی زۆرەوە، بەشێک لە پرد و رێگاکان بەتایبەتی لە گوندەکانی گەرمیان توشی زیان بون، کە ئەوکات بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڕی زیانەکەی بە 5 ملیار دینار خەمڵاندبو.

↑