هێز رەوانەی ناو مەرزی پشتە کرا؛ لە رۆژی یەکشەمەوە دادەخرێت
هەواڵ
04:55PM - 2026-11-26 , بینین : 108


رادیۆی دەنگ

کەمێک پێش ئێستا هێزێکی عێراقی رەوانەی ناو مەرزی پشتە خراو بڕیارە لە رۆژی یەکشەمەوە دابخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کەمێک پێش ئێستا هێزێکی عێراقی رەوانەی مەرزی پشتە کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس بڕیارە لە رۆژی یەکشەمەوە بەفەرمی مەرزەکە دابخرێت.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەداخستی دەروازە نافەرمییەکان و کۆنترۆڵکردنی دەروازەکانی دیکە بۆ رێگەگرتن لە قاچاخچێتی نەوت.

↑