لەبارەی هاتی هێزێکی حکومەتی عێراقی بۆ گەرمیان رونکردنەوە دەدرێت
هەواڵ
02:49PM - 2026-11-26 , بینین : 171


رادیۆی دەنگ

لەدوای دەنگۆی هاتی هێزێکی سوپای عێراقی بۆ پاراستی بیرە نەوتییەکانی سنورەکە فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە دەڵێت: هێزێکی سوپای عێراق تانزیکی دوزخورماتو هاتون و گەڕاونەتەوە.

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بەبیانوی قەدەغەبونی لێدوانەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێزێکی سوپای عێراق کە بە هێزە هاوبەشەکان ناسراون واتا لە کورد و عەرەب پێک دێن لەکەرکوکەوە جوڵەیان پێ کراوە.

وتیشی: تانزیکی دوزخورماتو هێزەکە هاتون بەبیانوی پاراستنی بیرە نەوتییەکان، بەڵام دواتر کشانەوە.

دەشڵێت: تێمانگەیاندن کە ئەم ناوچانە پێویستی بە سوپا نییە بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەکان، چونکە پێشمەرگەو هێزەکانی دیکەی وەک پۆلیسی نەوت و گازی لێیە.

↑