لە گەرمیان تەنها ٦ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت
هەواڵ
12:54PM - 2026-11-22 , بینین : 61


رادیۆی دەنگ

کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە گەرمیان کەمبوەتەوە بۆ ٦ کاتژمێر، کارەبای سنورەکەش دەڵێت: رون نییە کەی چارەسەر دەبێت.

حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ئێستادا بەگشتی نزیکەی ٦ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت، هەندێکجار دەگاتە زیاتر لە ٧ کاتژمێر بەتایبەت رۆژانی هەینی، ئەویش بەهۆی کارنەکردنی کارگەکان و ناوچەکانی پیشەسازی و پشوی فەرمانگەکانەوە.

دەشڵێت: بەشی گەرمیان لە ئێستادا ٦٥بۆ ٧٠ مێگاواتە، لە کاتێکدا بەشی سنورەکە خۆی لە بنەڕەتدا ١١٠ بۆ ١٢٠ مێگاواتە.

جەختی لەوەشکردەوە: کەمبونەوەی کارەبا سەرانسەرییە و هۆکارەکەی راگرتنی بەرهەمی غازە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

بەوتەی خۆیشی، هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە دەستپێبکاتەوە.

↑