گۆڕینەوەی هۆڵێکی رۆشنبیریی بە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە کەلار بۆچی جێبەجێ نەکرا؟
هەواڵ
07:05PM - 2026-11-19 , بینین : 193


رادیۆی دەنگ

وابڕیار بو ئەو هۆڵەی رۆشنبیری گەرمیان کە نزیکە لە ئیدارەی گەرمیانەوە شوێنەکەی بدرێت بە وەبەرهێن و لەبەرامبەردا هۆڵێکی دیکە دروستبکرێتەوە، رۆشنبیری گەرمیانیش دەڵێت: پرۆژەکە وەکخۆی ماوەتەوە.

عادل حسێن، بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو هۆڵەی کە لە نزیک "تەقوییەکەی" کەلارە، بڕیاربو شوێنەکەی بدرێتە وەبەرهێن بۆ پرۆژەی نیشتەجێبون و لە شوێنێکی دیکە هۆڵێکی ترمان بۆ دروست بکەنەوە بەهەمان شێوە.

دەشڵێت: ئەو هۆڵە بۆماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە کارەکانی راگیراوە و کۆمپانیاکە وازی لێ هێناوە، بە کۆی گشتی نزیکەی ٪٤٠ـی کارەکانی تەواو بوە.

هێمای بۆ ئەوەشکرد: وەبەرهێن مامەڵەی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و وەبەرهێنانی گەرمیان کردوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچونێک نییە.

↑