رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی شەقامی تەنیشت مزگەوتی ئاشتی لە قەزای کەلار قیر کرا کە تاوەرێکی کارەبا لە ناوەڕاستیدا بو، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: تاوەرەکە کارەبای سەرەکی کەلاری لەسەرە و دەبێت بخرێتە ژێر زەوی.
شەقامی تەنیشت مزگەوتی ئاشتی لە کەلار کاری قیرکردنی بۆ کرا، لەئێستادا تاوەرێکی کارەبا لە ناوەڕاستی شەقامەکە دایەو ئەمەش مەترسییە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و شۆفێران.
لەو بارەیەوە، ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو تاوەرە هێڵی ۳۲kv کەلاری لەسەرەو کارەبا لە هێڵی 132kv وەردەگرێت.
وتیشی: ئەو هێڵانە لەنێو ناوچەی نیشتەجێبوندان و دەبێت هەڵبگرێنەوەو بکرێن به ئەندەر گراون واتا کارەباکە بخێرتە ژێر زەوییەوه.
دەشڵێت: پێویستە دو هێڵ لە وێستگەی سەرەکییەوە بێت، لەئێستادا هێڵێک هاتوەو هێڵیکی دیکە ماوە، چاوەڕێی کۆمپانیایی قەیوانین کە جێبەێکاریی پرۆژەکەیە کە بەم زوانە هێڵی دوەم بکات بۆ ئەوەی تاوەرەکان لاببرێت.
بەپێی وتەی وتەبێژی کارەبای گەرمیان: پێش ئەوەی کارەباکە بخرێتە ژێر زەوییەوە، ئێمە دەرخستەمان کردوە و هەوڵەدەین لەماوەی ۱٥ رۆژدا ئەو تاوەرە لابببەین و لەولاترەوە تاوەرێکی دیکه دابنێین بۆ ئەوەی شەقامەکە بکرێتەوە و کاری هاوڵاتیان پەکی نەکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامۆستایەکی گرێبەست کە کچی بەرپرسێکی پەروەردەیە دەگوازرێتەوە بۆ ناو کەلار
-
-
هەواڵگۆڕینەوەی هۆڵێکی رۆشنبیریی بە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە کەلار بۆچی جێبەجێ نەکرا؟
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: سەدا ٨۰ـی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغا تەواوکراوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: ٣ جۆر کامێرای چاودێریی لە زۆربەی شوێنە پێویستەکانی کەلار دانراون
-
-
هەواڵسەدان تانکەر لە چاوەڕوانیی ئاودیوکردندا؛ عێراق دۆسیەی قاچاخچێتی دەروازەی پەروێزخان هەڵدەداتەوە
-