رادیۆی دەنگ
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات لە زۆرینەی شەقام و شوێنە گشتییەکان کامێرای تایبەت بە خۆمان دانراون، جەختیش دەکاتەوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ناسینەوەی هەر تاوانێک کە ئەنجام بدرێت.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لە گەرمیان سێ جۆر کامێرامان هەیە کە سودی لێ دەبینین، یەکێکیان هی ئاسایشە لە زۆربەی شەقام و شوێنە گشتیەکان دانراون، هاوکات وەک پۆلیسیش هەمانە لەگەڵ ئەوانەیشی کە هی هاوڵاتیانی ئاسایین و هێزە ئەمنییەکان لەکاتی پێویستدا سودی لێ دەبینن.
دەشڵێت: وەک پۆلیس لە جادەی پشتێنەیی لەگەڵ هەندێک لە شەقام و بیناکان کامێرامان داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەتمان هەیە کە کامێرای پێوەیە و سودمان لەوەش بینیوە.
لەبارەی کواڵێتی کامێراکان تاچەند بەرزە بۆ ناسینەوەی کەسەکان، سۆران محەمە غەریب، جەختی لەوەشکردەوە: کواڵێتی کامێراکان جیاوازن، هەمانە کواڵێتی زۆر بەرزە هەشمانە ئاساییە، بەڵام زۆرینەیان کواڵێتی بەرزن و ژمارەی ئۆتۆمبیل و روخساری کەسەکانیش دەناسرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەدان تانکەر لە چاوەڕوانیی ئاودیوکردندا؛ عێراق دۆسیەی قاچاخچێتی دەروازەی پەروێزخان هەڵدەداتەوە
-
-
هەواڵ٣٦ شوقە لە کفری تەواو بوە و کەس وەریناگرێت
-
-
هەواڵدۆسییەی بڕیاردان لە تۆمارکردنی خانوەکانی رزگاریی لە ئەنجومەنی وەزیرانە
-
-
هەواڵنرخی زێڕ هاوسەرگیریی لە گەرمیان کەم کردوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان موچەیەک دەدەن بە مامۆستایان کە کەمترە لەوەی دیارییکراوە لە گرێبەستەکەیاندا
-
زۆرترین بینراوەکان