رادیۆی دەنگ
لە نێو بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکانی گەرمیان بەشێک لەمامۆستایان موچەیەکیان پێدەدرێت کەمترە لەو بڕەی کە یاسا دایناوە، بەڕێوبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەرمیانیش دەڵێت: گرفتەکە لای خۆیانە کە سکاڵا ناکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکانی گەرمیان، ژمارەیەک مامۆستا کە گرێبەستیان بۆ کراوە، موچەکانیان بە نرخێک دیارییکراوە، کەچی بڕێکی کەمتریان پێدەدرێت. بۆنمونە ئەگەر لە گرێبەستەکەدا نرخەکە ٥۰۰ هەزار دینار بێت، ئەوا تەنها ۳۰۰ هەزار دیناریان پێدەدرێت.
بە وتەی مامۆستایەک کە قسەی بۆ رادیۆی دەنگ کرد، ئەمە تەنگا بۆ بەرێکردنی لیژنەکانی تایبەت بە دەستبەریی کۆمەڵایەتییە.
لەوبارەیەوە، هێمن جەمال، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرفتەکە لای مامۆستایانە، چونکە هیچیان سکاڵا ناکەن هەتا بەدواداچونی بۆ بکەین.
وتیشی: لەنێو تۆمارەکانی ئێمە هەموی نوسراوە ٤٥۰ هەزار و یاساییە، بەڵام ئەگەر کەمتریان پێبدرێت، ئەوا گرفت لەخۆیانە کە سکاڵا ناکەن.
بەپێی یاساکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نابێت موچەی هیچ کەسێک لە کەرتی تایبەت ٤٥۰ هەزار دینار کەمتر بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان: لە ئێستادا سەرەکیترین هۆکار بۆ جیابونەوەی هاوسەران سۆشیاڵمیدیایە
-
-
هەواڵدیزانێکی نوێ بۆ کۆرنیشەکەی کەلار پێشکەشکرا
-
-
هەواڵگەسفرۆشەکانی کەلار نرخەکەیان بەرزکردەوە و چاودێریی بازرگانییش هاتە سەر هێڵ
-
-
وتاردواین هەناسە و گیانەڵای پەروەردە و خوێندنی باڵا
-
-
هەواڵبۆچی کاتی دابەشکردنی ئاو لەکەلار دەگۆڕدرێت؟ بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار رونکردنەوە دەدەت
-
زۆرترین بینراوەکان