رادیۆی دەنگ
لە قەزای کفری تەنها سێ ئامێری راکێشانی پارە (ATM) دانراوە، مامۆستایەکیش دەڵێت: زۆر کێشەی بۆ دروستکردوین و بەس نییە بۆ موچەخۆران.
بەرزان عومەر، مامۆستا لە قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە سنوری قەزای کفری سێ ئامێری ATM بونیان هەیە کە سێ بانکی جیاواز لەخۆ دەگرێت، بەڵام لە یەک شوێندا دانراون.
دەشڵێت: بۆ ناوچەیەکی بەرفراوانی وەک کفری و بەو ژمارە موچەخۆرەی کە هەیەتی، تەنها ئەو ئامێرانە بەس نییە، چونکە قەرەباڵەغییەکی زۆر دروست دەبێت و هەندێکجاریش پارەی تێدا نامێنێت.
وتیشی: چەند جارێک داوامانکردوە لە ئیدارەی شار بۆ دابینکردنی ئامێری دیکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەسنوری قەزای کفری زیاتر لە ٤ هەزار موچەخۆر بونیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژینگەپارێزانی تەندروستی گەرمیان گەڕانەوە سەر کار
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: دەبێت بینا چەند قاتەکان بەرزکەرەوەیان تێدابێت
-
-
هەواڵسەندیکای کرێکاران: هاتنی کرێکاری رۆژهەڵات و ئێران بۆ گەرمیان بەو رادەیە زۆر نییە
-
-
هەواڵهەمو بەنداوەکانی گەرمیان پێویستییان بە خاوێنکردنەوەیە
-
-
هەواڵئەمساڵ لەگەرمیان ٢٠ کەیسی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان