رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ژینگەپارێزانی گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٤ مانگ موچەیان پێنەدراوە، بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان دەڵێت: ۲ موچەیان بۆ خەرجکرا و گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
لەماوەی ٤ مانگی رابردودا کرێکارانی ژینگەپارێز لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنوری گەرمیان، بێبەشکراون لە موچەکانیان، سەرباری چەندین هەوڵ و داواکاریی ئەمڕۆ بۆیان خەرج کرا.
د.حارس محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە وەکالەت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ موچەی دو مانگی ژینگەپارێزان لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانیەوە خەرجکرا.
وتیشی: بەهۆی دەوامنەکردنی ئەو ژینگەپارێزانەوە، نەخۆشخانەکان روبەڕوی کێشەی زۆر بونەوە، بەڵام لەئێستادا خۆشبەختانە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و دەستیان بە پاککردنەوەی نەخۆشخانەکان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە قەزای کفری ٤ هەزار موچە خۆر تەنها ٣ ئامێری ATMـیان هەیە
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: دەبێت بینا چەند قاتەکان بەرزکەرەوەیان تێدابێت
-
-
هەواڵسەندیکای کرێکاران: هاتنی کرێکاری رۆژهەڵات و ئێران بۆ گەرمیان بەو رادەیە زۆر نییە
-
-
هەواڵهەمو بەنداوەکانی گەرمیان پێویستییان بە خاوێنکردنەوەیە
-
-
هەواڵئەمساڵ لەگەرمیان ٢٠ کەیسی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان