ئەمساڵ لەگەرمیان ٢٠ کەیسی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو تۆمارکراوە
هەواڵ
01:16PM - 2026-11-09 , بینین : 45


رادیۆی دەنگ

لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا، بە فەرمانی دادوەر ٢٠ کەیسی ژنانی هەڕەشەلێکراو لە پەناگەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی گەرمیان ماونەتەوە، بەڕێوبەری شێڵتەرەکەش دەڵێت: زۆرینەی کەیسەکان چارەسەرکراون.

شلێر عومەر، بەڕێوبەری پەناگەی "شێڵتەری" داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا بە فەرمانی دادوەر ٢٠ کەیسی ژنانی هەڕەشەلێکراو ئاراستەی شێڵتەرەکەمان کراوە و ماونەتەوە.

دەشڵێت: زۆرینەی کەیسەکان کە لەلامان بون چارەسەر کراون.

هێمای بۆ ئەوەشکرد: شێڵتەرەکەمان ٧٢ کاتژمێرییە، تاوەکو ئەو ماوەیە کەیسەکە چارەسەر نەبێت ئەوا رەوانەی شێڵتەری سلێمانی دەکرێت، بەڵام هەندێکجار بە فەرمانی دادوەر کەیسەکان لایخۆمان رادەگرین بۆ ئەوەی زوتر چارەسەریان بکەین و ژنەکان بگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان.

↑