رادیۆی دەنگ
بەشێک لە بینا بازرگانییەکانی کەلار بەرزکەرەوە (مصعد/ ئاسانسۆر)ـیان نییە یان هەیانە و تێکچوە، سەرۆکای شارەوانی کەلاریش دەڵێت: لیژنە دەنێرین بۆ بەدواداچون و پێویستە بەرزکەرەوە دابنێن.
بەشێک لە سەردانیکەرانی بینا بازرگانییەکان لە قەزای کەلار، گازندەی ئەوە دەکەن بەرزکەرەوە یاخود نییە، یان ئەوانەشی کە هەیانە تێکچوە و چاکی ناکەن، لەکاتێکدا بینای وا هەیە ٤ قاتە، ئەمەش گرفتی دروستکردە بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و بەتایبەتی ئەوانە نەخۆش و بەساڵاچون.
لەمبارەیەوە، سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لیژنەیەکمان دروستکردوە بۆ سەردانی بینا بازرگانییەکانی قەزای کەلار، چ بۆ بەدووداچونی بەرزکەرەوەکان بێت یاخود بۆبهەر خزمەتگوزارییەکی دیکە.
وتیشی: پێویستە بینای بازرگانی هەمو خزمەتگوزارییەکی تێدابێت، ناکرێت بینایەک چەند قاتێک بێت و بەرزکەرەوەکەی ئیش نەکات یان تێیدا نەبێت.
دەشڵێت: بەرزکەرەوەکان بە بینا کۆنەکان چاک دەکەینەوە و بینا نوێیەکانیش شوێنی بەرزکەرەوەیان بۆ دیاریکراوە، پێویستە بە کوالێتییەکی باش دایبنێن.
بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانی کەلار، بەشێک لە بینایەکان قاتی دو یان سێیان سەردانیکەرانیان نەخۆشن یان خوێندکارن یاخود شوێنی نیشتەجێبونن، بۆ ئەوەی گرفتیان بۆ دروست نەبێت پێویستە بەرزکەرەوەیان تێدا دابنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژینگەپارێزانی تەندروستی گەرمیان گەڕانەوە سەر کار
-
-
هەواڵلە قەزای کفری ٤ هەزار موچە خۆر تەنها ٣ ئامێری ATMـیان هەیە
-
-
هەواڵسەندیکای کرێکاران: هاتنی کرێکاری رۆژهەڵات و ئێران بۆ گەرمیان بەو رادەیە زۆر نییە
-
-
هەواڵهەمو بەنداوەکانی گەرمیان پێویستییان بە خاوێنکردنەوەیە
-
-
هەواڵئەمساڵ لەگەرمیان ٢٠ کەیسی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان