شارەوانی کفری: زەوی پێویستمان لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
هەواڵ
12:11PM - 2026-10-04 , بینین : 36


رادیۆی دەنگ

لەبارەی دابەشکردنی قۆناغی دوەمی زەوی فەرمانبەرانەوە، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری دەڵێت: زەوی پێویستمان بەردەست نیە و داوامان لە کشتوکاڵ کردوە زەویمان بۆ تەرخان بکرێت.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ فەرمانبەرمان ماوە لە قەزای کفری سودمەندبێت لە وەرگرتنی زەوی کە کەوتونەتە قۆناغی دوەمەوە.

دەشڵێت: زەوی پێویستمان لەبەردەست نییە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشی بکەین، بەڵکو زەویمان دیاریکردوە و داوامان کردوە لە کشتوکاڵ بۆمان تەرخان بکەن.

وتیشی: لە قۆناغی ئامادەکردنی زەوی و نەخشە و دیزاینداین، هەرکات زەوییەکان یەکلابونەوە، دەست بە دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا دەکەین.

↑