ترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
هەواڵ
07:22PM - 2026-09-28 , بینین : 71


رادیۆی دەنگ

یەکێک لەو شوێنانەی کە بەبەردەوامی قەرەباڵەغیی دروستدەکات و بوە بە ئاستەنگ بۆ شۆفێرانی کەلار، فولکەی تەنیشت مارکێتی شارە، سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: ترافیک لایتی بۆ دادەنێین.

سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: فولکەی مارکێتی شار لە قەزاکە، یەکێکە لە قەرەباڵەغترین بەشەکانی نێو شەقامەکانی کەلار، ئەمەش ئاستەنگی دروستکردوە بۆ شۆفێران.

دەشڵێت: لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان تاوتوێی بابەتەکەمان کردوە، بڕیارمانداوە ئەو فولکەیە لابەرین و ترافیک لایتی بۆ دابنێین.

جەختی لەوەشکردەوە: بەدانانی ترافیک لایت لەو شەقامە، کێشەی قەرەباڵەغیی تیایدا چارەسەر دەبێت.

↑